ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك و بۆمبارانكردن له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا دوو كه‌س ده‌كوژن و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندارده‌كه‌ن چوارشه‌ممه (9 ئایار)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ته‌له‌فزیۆنی زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه "دوو كه‌س كوژران و 14 برینداربوون" كاتێك بۆمبێك له تاوه‌ری دیمه‌شقی دا له مه‌یدانی مه‌رجه‌ع له‌ناوه‌ڕاستی شاردا و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش ته‌قییه‌وه له گه‌ڕه‌كی مه‌یسات له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه.
ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه كه هێزه‌كانی رێژم شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌رنانی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له گه‌ڕه‌كه‌كانی باشوری پایته‌خت، له نێویاندا كه‌مپی ئاواره فه‌له‌ستینییه‌كانی یه‌رموك و حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌دی ته‌نیشتی.
روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا پایته‌ختیان كردۆته ئامانج.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "داعش له باشوری دیمه‌شقه‌وه چه‌ند جارێك موشه‌كی هاویشتووه به‌ره‌و پایته‌خت" له 19 نیسانه‌وه، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی پاڵپشتی رژێم شه‌ڕه‌كه‌یان دژی گروپه‌كه تووندتركردووه.