هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌م هه‌فته‌یه هێرشێكی نوێیان راگه‌یاند له‌دژی حه‌شارگه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریای خۆرهه‌ڵات، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (8 ئایار) رایگه‌یاند.
ئه‌ندامه كورده‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه كورد و عه‌ره‌بییه وازیانهێنابوو له دۆڵی روباری فوراتی ناوه‌ڕاست له شوباتدا دوای ئه‌وه‌ی توركیا هێزی نارد بۆ نێو سوریا و ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجامدا له‌دژی هێزه كوردییه‌كان له هه‌رێمه‌كه‌یاندا، عه‌فرین.
به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌فته‌ی رابردوو رایانگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌ڕده‌خه‌نه‌وه بۆ پاكردنه‌وه‌ی داعش له چه‌ندین ناوچه‌ی سوریا كه هێشتا چه‌كدارانیان له‌وێ بوونیان هه‌یه، له نێویشیاندا پارێزگای دیره‌زووری خۆرهه‌ڵات له نزیك سنوری عێراق.
جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه، لیوا له سوپای به‌ریتانیدا، فێلیكس جێدنی، وتی: "ئه‌م هه‌فته‌یه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له‌دژی دواهه‌مین ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له سوریا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستیانكرده‌وه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ پاكردنه‌وه‌ی دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له خۆرهه‌ڵاتی سوریا."
جێدنی وتی ئامانجی یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌مینكردنی به‌شی باشوری خۆرهه‌ڵاتی سنوری سوریا-عێراقه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
ناوبراو نه‌یوت كه چه‌ند چه‌كداری داعش ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی تووندڕه‌وه‌كانی ناوخۆ شه‌ڕه‌كه به‌جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی له‌نێو ئه‌وانه‌دا كه ماونه‌ته‌وه.
جێدنی وتی: "ئه‌وه‌ی رووده‌دات له خۆرهه‌ڵاتی سوریا پێمانده‌ڵێت كه یه‌كڕیزی و وره له‌نێو چه‌كدارانی داعشدا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت."
"به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان چه‌كدارانی بیانی و ره‌سه‌نی داعشدا رووده‌دات له‌كاتێكدا سه‌ركردایه‌تییه تواناداره‌كانی داعش به‌رده‌وامن له به‌جێهێشتنی ناوچه‌كه و چه‌كداران به سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌م و مۆراڵێكی لاوازه‌وه به‌جێده‌هێڵن. چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامن له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان تا رووبه‌ڕووی مه‌رگی حه‌تمی نه‌بنه‌وه."
وتیشی زیاتر له 400 چه‌كداری داعش ئێستا له‌لای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستبه‌سه‌رن.