هه‌لیكۆپته‌رێكی روسی تێكشكا له سوریا دره‌نگانێكی دووشه‌ممه (7 ئایار) و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستانی هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی، وه‌زاره‌تی به‌رگری له مۆسكۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاوكرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌لیكۆپته‌رێكی روسی جۆری كا-52 تێكشكا له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی فڕینی رۆتینی خۆیان بوون له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا. هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه گیانیانله‌ده‌ستدا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه رووداوه‌كه "له‌وانه‌یه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه روویدابێت" و تیمێكی فریاگوزاری لاشه‌كانیان ده‌رهێنایه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رووداوه‌كه ده‌بێته دووه‌مین رووداوی تێكشكانی كوشنده‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سوپای روسی له سوریا له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا. له 3 ئایار، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسی تێكشكا دوای ئه‌وه‌ی ویستبووی له بنكه‌یه‌كی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بنیشێته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه.
رووداوه‌كه‌ی دووشه‌ممه ژماره‌ی زیانه سه‌ربازییه‌كانی روسیای له سوریا به‌فه‌رمی گه‌یانده 88.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان هاونیشتمانیانی روسی وه‌كوبه‌كرێگیراو خزمه‌تده‌كه‌ن له سوریا‌و هه‌ندێكجاریش ده‌كوژرێن.