هه‌واڵه‌كانی عێراق

فرۆکەیەکی جەنگیی روسیا تێکده‌شكێت لە سوریا

فرۆکەیەکی جەنگیی روسیا تێکشکا دوای فڕینی لە بنکەیەکی ئاسمانیی سوریا پێنجشەممە (3 ئایار) کە بووە هۆی کوژرانی هەردوو فرۆکەوانەکەی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئاژانسە هەواڵیەکاندا بڵاوکرایەوە رایگەیاند: "هەرکە فرۆکەکە بەرزبووه‌وه‌ دوای فڕینی لە بنکەی ئاسمانی حمێمین، فرۆکەكه‌، كه‌ Su-30SM بوو، تێکشکا و کەوتەناو دەریای ناوەڕاسته‌وه‌. بەگوێرەی راپۆرتەكان له‌جێگای رووداوه‌كه‌وه‌ دوو فرۆکەوانەکە کە تا دوا چرکەکان هەوڵیاندا فرۆکەکە رزگاربکەن مردن."

وەزارەتەکە رایگەیاند فرۆکەکە تەقەی لێنەکراوە و وتیشی "بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان هۆکاری تێکشکانەکە ده‌شێت باڵندەیەك بووبێت کەوتبێتەناو مەکینەی فرۆکەکەوه‌".

ئه‌م رووداوە ژمارەی فەرمیی سەربازانی كوژراوی روسیا له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێته‌ 86 کەس.

دوایین کوژرانی سەربازی پشتڕاستکراوە کاتێك بوو کە فرۆکەیەکی گواستنه‌وه‌ لەکاتی نیشتنەوەیدا لە بنکەی ئاسمانی حمێمین تێکشکا لە ئازار و بووە هۆی کوژرانی سەرجەمی 39 سەرنشینەکە.

بەڵامهاوڵاتیانی روسی بەپێی راپۆرتەکان وەك سەربازی بەکرێگیراو خزمەتدەکەن لە سوریا و کاری مەترسیداریان پێدەسپێردرێت کە بەزۆری دەبێتە هۆی زیانی گیانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500