سەدان شەڕکەری ئۆپۆزسیۆن و مەدەنی ئامادەی دهرچوون بوون پێنجشەممە (3 ئایار) لە سێ ناوچەی باشوری پایتەختی سوریا لەژێر دانوسانێکی کشانەوەدا بۆ گرتنەوەی دوایین پێگەی ئۆپۆزسیۆن لە دیمەشق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
کشانەوەکان دوو رۆژ دوای ئەوە دێن کە رێککەوتنێکی هاوشێوە ئەنجامدرا بۆ چۆڵکردنی شەڕکەرانی تەحریر شام لە کەمپی یەرموکی ئاوارەکانی فەلەستین لە باشوری دیمەشق.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا، سەنا، پێنجشەممە رایگەیاند پاسی بەتاڵ چوونەتە شارۆچکەکانی بابیلە و یەڵدا و بەیت سەهم بۆ پڕکردنیان لە شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنی کە دەچن بهرهو بەشەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری سوریا.
ئاژانسەکە رایگەیاند كه پێدەچێت نزیکەی 5,000 توندڕە و خێزانەکانیان دهرچن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنێك کە یەکشەممە لەنێوان حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا ئەنجامدرا.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رێککەوتنەکە دوای "دانوستان لەنێوان شەڕکەرانی ئەو سێ شارۆچکەیە لەلایەك و روسیا و رژێم لەلایەکی ترەوە ئەنجامدراوە".
ئەو شەڕکەرانەی ئۆپۆزسیۆن کە دەیانەوێت بەرەو باکور بڕۆن دەتوانن بڕۆن و ئەوانەی دەیانەوێت بمێننەوە چەکەکانیان دادەنێن و بارودۆخیان لهناو دەوڵەتی سوریادا ههمواردهكرێتهوه.
هاوکات تەحریر شام چوارشەممە رایگەیاند كه 141 له شەڕکەرانی کە له یەرموك گوێزرانهوه، گەیشتونەتە باکوری سوریا.
راشیگەیاند كه لەبەرامبەردا 18 کەسی بریندار و کەسوکاریان رێگەیان پێدرا چەند گوندێکی ژێردەستی رژێم بەجێبهێڵن کە لەلایەن شەڕکەرانی توندڕەوی ئۆپۆزسیۆنەوە گەمارۆدرابوون لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
بەگوێرەی ئاژانسی سەنا پێدەچێت رێککەوتنەکە هێشتا بەجێهێشتنی 5,000 کەسی تر بەخۆیەوە ببینێت لە ههردوو گوندی فوعە و کەفرایە.