حه‌وت مه‌ده‌نی كوژران و 13ی دیكه‌ش برینداربوون له هێرشێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا شه‌وی سێشه‌ممه (1 ئایار) له ناحیه‌ی تارمییه‌ی باكوری به‌غدا، به‌رپرسێكی پۆلیسی عێراق به دیارونای وت.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د مه‌شهه‌دانی وتی: "چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر گوندی ئه‌لبو مه‌رزوق له تارمییه و ته‌قه‌یانكرد به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سدا كه له‌وێبوون پێشئه‌وه‌ی هێرشبكه‌نه‌سه‌ر ماڵی پارێزه‌رێك له ناوچه‌كه و ماڵێكی دیكه‌ش كه ئه‌ندامێكی دژه-داعشی هۆزێك خاوه‌ندارێتیی ده‌كات."
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ده‌ستیانكردووه به لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه بۆ ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ران كه دوای هێرشه‌كه هه‌ڵهاتوون.