ده‌یان تووندڕه‌و چوونه‌نێو سوریای باكوره‌وه سێشه‌ممه (1 ئایار) به‌پێی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی گواستنه‌وه له‌گه‌ڵ رژێم بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی خۆیان به‌جێبهێڵن له دیمه‌شقی باشور، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی ته‌حریر شام گوێزرانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپی یه‌رموك دره‌نگانێكی دووشه‌ممه به‌پێی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك كه رۆژی پێشووتر راگه‌یه‌ندرا.
به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه، چه‌كدارانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه و هاوڵاتیان گه‌یشتنه باكوری پارێزگاری حه‌له‌ب دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدلیب.
له ناوچه‌ی عه‌یس له حه‌له‌ب، هه‌واڵنێرێكی ئاژانسی فرانس پرێس چه‌كدارێكی ده‌مولووتهه‌ڵپێچراوی بینی له پاسێك دابه‌زی و چه‌ند ته‌قه‌یه‌كی به‌ئاسماندا كرد پێش له‌ئامێزگرتنی ئه‌وانه‌ی بۆ پێشوازییان هاتبوون.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند دره‌نگانێكی دووشه‌ممه 200 كه‌س یه‌رموكیان به‌جێهێشت، به‌ڵام به‌رپرسێك له ته‌حریر شام رایگه‌یاند ئه‌و كاروانه‌ی گه‌یشتۆته عه‌یس پێكهاتبوو له 108 چه‌كدار، 17 ژن و 16 منداڵ.
هاوكات له‌ژێر رۆشنایی هه‌مان رێكه‌وتندا، ئاژانسی سانا رایگه‌یاند كه ده‌یان هاوڵاتی گه‌یشتوونه‌ته عه‌یس له چه‌ندین ناوچه‌ی ئیدلیبه‌وه.
ئه‌وان پێكهاتبوون له پێنج نه‌خۆش و 18 كه‌س كه له‌گه‌ڵیاندا بوون له ناوچه ئابڵۆقه‌له‌سه‌ره‌كانی فوعه و كه‌فریاوه، له‌گه‌ڵ 42 كه‌سی تر له ناوچه‌ی ئیشتابراق، ئه‌و شوێنه‌ی كه له 2015ه‌وه له‌ژێر ئابلۆقه‌دا بوو.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك، سوپا هێرشێكی سه‌ربازیی ئه‌نجامدا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی یه‌رموك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یش ئاماده‌یی له‌و شوێنانه هه‌یه.
سێشه‌ممه، په‌یامنێرێكی دیكه‌ی ئاژانسی فرانس پرێس چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی رژێمی بینی یه‌رموكیان بۆردومانده‌كرد، كه جاران شوێنی گه‌وره‌ترین كه‌مپی ئاواره فه‌له‌ستینییه‌كان بوو له وڵاته‌كه‌دا، له‌كاتێكدا شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش له‌وێ بۆ ماوه‌ی 13 رۆژ به‌رده‌وامی هه‌بوو.