لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی سێشه‌ممه (17 نیسان) چوونه‌نێو شارێكی سوریاوه كه گومانده‌كرێت به چه‌كی كیمیایی هێرشكرابێته سه‌ری، دوای چه‌ند ڕۆژێك له دواكه‌وتن و ئاگاداركردنه‌وه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی خۆرئاواوه كه ده‌كرێت چه‌ندین به‌ڵگه‌ی بنچینه‌یی لابرابن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێرشه گومانلێكراوه گازییه‌كه‌ی 7ی نیسان بۆسه‌ر دوما، نزیك دیمه‌شق، ده‌وترێت بۆته‌هۆی كوشتنی 40 كه‌س و هێزه‌كانی خۆرئاواش سه‌ركۆنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هێرشێكی بێپێشینه‌یان به موشه‌ك كرده‌سه‌ر ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی سوریا پێش به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه.
زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت، ئاژانسی هه‌واڵی سانا، رایگه‌یاند: "لێكۆڵه‌ران له تیمی لێکۆڵینەوەی کیمیایی چوونه‌نێو شارۆچكه‌ی دوماوه"، كه مه‌به‌ستیان له رێخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بوو.
لێكۆڵه‌ران له رۆژی هێرشی موشه‌كه‌كانی خۆرئاوادا گه‌یشتوونه دیمه‌شق، به‌ڵام رێگه‌یانپێنه‌درا بچنه‌نێو دوماوه.
فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا پرسیار له ئامانجی جۆره كارێكی وا ده‌كه‌ن و هۆشاداریده‌ده‌ن كه هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك كه ببێته هۆی تاوانباركردن ده‌كرێت تا ئێستا لابرابێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وتی: "ده‌كرێت به‌ڵگه و كه‌ره‌سته سه‌ره‌كییه‌كان له ناوچه‌كه دیارنه‌مێنن، كه ئێستا به ته‌واوی كۆنترۆڵكراوه له‌لایه‌ن سوپاكانی سوریا و روسیاوه."
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له رێخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، كێن وارد، دووشه‌ممه وتی روسییه‌كان سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كردووه و "ره‌نگه ده‌ستكارییان كردبێت."