عێراق سێشه‌ممه (17 نیسان) سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی سه‌پاند به‌سه‌ر ژنێكی فه‌ره‌نسیدا كه سه‌ر به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بوو، ئه‌مه دواهه‌مین زنجیره بڕیاره‌كانی دادگایه له دوای شكستهێنانی داعش له وڵاته‌كه‌دا.
جه‌میله بوتوتاو، ته‌مه‌ن 29 ساڵی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیری، به دادگایه‌كی به‌غدای وت كه فه‌ره‌نسای له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه، كه گۆرانیبێژێكی راپ بوو.
بوتوتاو وتی وایزانیوه ئه‌وان ده‌ڕۆن بۆ گه‌شتكردن، به‌ڵام "كاتێك گه‌یشتمه توركیا زانیم كه هاوژینه‌كه‌م جیهادیسته".
وتیشی له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه زۆریلێكراوه بچێته‌نێو ریزه‌كانی داعشه‌وه و له "خه‌لافه‌ته‌كه" بژی، كه توندڕه‌وه‌كان له 2014 رایانگه‌یاند.
بوتوتاو وتی هاوژینه‌كه‌ی له‌نزیك موسڵی پێشووی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش كوژرا و كوڕه‌كه‌شی له بۆردومانێكدا مرد.
دوو ژنی روسیش، كه هه‌ردووكیان منداڵیان له باوه‌شدابوو، سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌رداسه‌پێنرا له هه‌مان دانیشتن‌دا.