پۆلیسی عێراق له دیاله دووشه‌ممه (16 نیسان) رایگه‌یاند كه 20 هێرشی تیرۆریستی پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه له پارێزگاكه له چاره‌كی یه‌كه‌می 2018دا.
وته‌بێژی پۆلیسی دیاله عه‌قید غالب عه‌تیه وتی له نێوان كانوونی دووه‌م و ئازاردا، پۆلیسی دیاله "20 پلانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، كه هه‌ندێكیان هێشتا له قۆناغی داڕشتندا بوون، له چه‌ندین ناوچه له ته‌واوی پارێزگاكه، به بهعقوبهشهوه."
ناوبراو وتی: "به‌شێك له پلانه‌كان به‌رپرسان و هاوڵاتیانیان كردبووه ئامانج." وتیشی: "هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و دانیشتوانی ناوچه‌كه هاوكارێكی سه‌ره‌كیبوون له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه‌دا."