هه‌واڵه‌كانی عێراق

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان: رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ده‌گه‌نه‌ سوریا

دوو گروپی شارەزای رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پێنجشەممە (12 نیسان) و هەینی دەگەنە سوریا بۆ لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە غوتەی رۆژهەڵات، باڵوێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، بەشار جەعفەری، وتی.

رێکخراوەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی دۆزینەوەی راستیەکان بنێرێت بۆ شارۆچکەی دومای ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی رۆژهەڵات دوابەدوای راپۆرتی کوژرانی زیاتر لە 40 کەس بەهۆی بەرکەوتنی گازی ژەهراوییه‌وه‌ لەکۆتایی هەفتەی پێشوودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

جەعفەری وتی: "ئەو دوو گروپە بەجیا دەگەنە سوریا پێنجشەممە و سبه‌ینێ، هەینی."

وتیشی: "ئێمە ئاسانکاری دەکەین بۆ گەیشتنی تیمەکە به‌ هەرشوێنێك كه‌ بیانەوێت لە دوما بۆ پشکنینی ئه‌وه‌ی ئاخۆ ماددە کیمیاییەکان به‌كاهاتوون یان نا."

جەعفەری ئەو قسانەی لەپێش کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە لەلایەن بۆلیڤیای پاڵپشتیکەری بەهێزی روسیاوه‌ سازکرابوو بۆ تاووتوێکردنی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سەربازی بۆسەر سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500