پۆلیسی عێراق له سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند كه دوو تیرۆریستی ده‌ستگیركردووه له كاتێكدا هه‌وڵیانداوه بۆمبی ده‌ستكرد بچێنن له نزیك بێجی، باشوری سه‌ڵاحه‌دین.
وته‌بێژی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، حه‌سه‌ن مه‌جمه‌عی، به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه (11 نیسان)دا دوو تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد كه بۆمبی ده‌ستكردیان ده‌چاند، كه به‌رهه‌می ناوخۆییبوون، له سه‌ر رێگه‌یه‌كی گشتی له نزیك بێجی."
وتی: "دوو تیرۆریست ده‌ستگیركران، دوو بۆمبی ده‌ستكرد پوچه‌ڵكرانه‌وه و سێیه‌میشیان ته‌قێنرایه‌وه [له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه]... به‌بێ هیچ رووداوێك."
گومانلێكراوان، كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون، چاوه‌ڕوانی ره‌وانه‌كردنیانن بۆ دادگا به‌گوێره‌ی ماده‌ی 4ی یاسای دژه‌تیرۆر.