ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره لانیكه‌م 13 هاوڵاتیی كوشت له شاری ئیدلیبی ژێرده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وه‌كان، له باكوری خۆرئاوای سوریا، دووشه‌ممه (9 نیسان)، كه بووه هۆی وێرانكردنی بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ته‌قینه‌وه‌یه‌كه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاربوو، 80 كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد، روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایه‌گه‌یاند.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانیان له زیادبووندابوو له كاتێكدا به‌شێك له برینداران له بارودۆخێكی خراپبدابوون و چه‌ندانی دیكه‌ش له ژێر داروپه‌ردوودا مابوونه‌وه.
هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستبه‌جێ رووننه‌بوو.
په‌یامنێرێكی ئاژانسی فرانس پرێس له شوێنی رووداوه‌كه بلدۆزه‌رێكی بینیوه له تاریكی‌دا له نزیك بینا چه‌ند نهۆمییه وێرانبووه‌كه‌وه، له كاتێكدا كارمه‌ندانی رزگاركه‌ر له گه‌ڕاندابوون به‌دوای قوربانیاندا به به‌كارهێنانی لاییت.
شاری ئیدلیب له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه، هاوپه‌یمانێتیه‌كی توندڕه‌و كه به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو تێیدا زاڵه.
له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن چه‌ند گروپی جیای تووندڕه‌وان و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنترۆڵكراوه، پارێزگاكه‌ی ده‌وروبه‌ری كه هه‌مان ناوی هه‌یه، دواهه‌مینه له سوریا كه به‌شی زۆری له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكومه‌تدایه.