دوو چه‌كداری ده‌مولووتهه‌ڵپێچراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران له كاتێكدا ده‌یانویست له ره‌مادی هه‌ڵبێن، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق یه‌كشه‌ممه (8 نیسان) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سوپا له فیرقه‌ی 10، دوو تیرۆریستی ده‌مولووتهه‌ڵپێچراویان ده‌ستگیركرد كه هه‌وڵیانده‌دا له ره‌مادییه‌وه هه‌ڵبێن بۆ فه‌لوجه."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ده‌ستگیركردنه‌كه ئه‌نجامدرا به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری له هێرشێكی به‌ورایی پلان بۆداڕێژراودا له خاڵی پشكنینی پردی فه‌له‌ستین له جه‌ره‌یشی، به درێژاریی شاڕێگه‌ی ئه‌نبار."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌وان به پێی ماده‌ی 4ی یاسای دژه‌تیرۆر به تاوانی به‌شداریكردنیان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داعشدا، داواكرابوون.