شه‌ش چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران له هێرشێكی ئاسمانی‌دا كه دوو بارهه‌ڵگری كرده‌ئامانج له خۆرئاوای بیابانی ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووشه‌ممه (2 نیسان) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، به دیارونای وت: "فرۆكه‌كانی سوپا دوو بارهه‌ڵگری داعشیان كرده‌ئامانج له كاتێكدا هه‌وڵیانده‌دا بگه‌نه گوندی دهراعیمه له قه‌زای روتبه."
ناوبراو وتی زانیارییه هه‌واڵگریه‌كان ده‌ریانخست كه دوو بارهه‌ڵگره‌كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان باركردبوو به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له هێرشه‌كانی داهاتوودا.
وتی: "تیرۆریسته‌كان هه‌وڵیانده‌دا بچنه گوندی دهراعیمه بۆ هه‌ڕه‌شه خستنه‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری شاری روتبه كه ئێستا ئارامی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و به هێواشی ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه."