لانیكه‌م 20 هاوڵاتی كوژران به هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆردومانكردنی دوماوه، گه‌وره‌ترین شارۆچكه له مۆڵگه بچووكبووهوهكانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپزسیۆندا له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (19 ئازار) رایگه‌یاند.
دره‌نگانێكی یه‌كشه‌ممه سی كه‌س كوژران به هۆی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانكردنی شارۆچكه‌كه، حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه كوژرن، به گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
خوێنڕشتنه تازه‌كه دوای هه‌فته‌یه‌ك دێت له وه‌ستانی بۆردوومانكردنی دوما دوای ئه‌وه‌ی دانوستان له نێوان ئۆپۆزسیۆن و روسیای پاڵپشتیكاری رژێم رێیخۆشكرد بۆ ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه پزیشكییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه.
ئه‌م هێرشه خوێناوییه نوێیه له كاتێكدا ئه‌نجامدرا كه 4,000 هاوڵاتی هه‌ڵاتن له مۆڵگه‌یه‌كی باشوری هه‌رێمه‌كه.
به‌گوێره‌ی روانه‌گه‌كه، نزیكه‌ی 70,000 كه‌س غوته‌یان به‌جێهێشتووه له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم، به به‌كارهێنانی ئه‌و "رێڕه‌وانه" كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه كرانه‌وه.