یه‌كێتی ئه‌وروپا دووشه‌ممه (19 ئازار) سزای چوار به‌پرسی پێشكه‌وتووی سوریی دا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی هاوڵاتیان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای قه‌ده‌غكردنی گه‌شتكردن و سڕكردنی سه‌رمایه‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر به‌رپرسێكی پله‌به‌رزی سه‌ربازی و سێ زانادا كه له ناوه‌ندی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی سوری كارده‌كه‌ن.
ئه‌م بڕیاره ژماره‌ی به‌رپرسانی رژێم كه سزایاندراوه ده‌گه‌یه‌نێت به 261 له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی شه‌ڕدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه دوای رازیبوونی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له برۆكسل به بڕیاره‌كه، راگه‌یاندرا، "یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و چوار كه‌سه‌ی زیادكردووه بۆ رۆڵیان له گه‌شه‌پێدان و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییدا له دژی هاوڵاتیان، به پێی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه دژی زۆربوون و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی".
"ئه‌م كه‌سانه كه به‌رپرسێكی پله‌باڵای سه‌ربازییان له‌نێودایه و سێ زاناش كه له ناوه‌ندی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی سوری كارده‌كه‌ن."
هێزه‌كانی رژێم چه‌ند جارێك به فه‌رمی تاوانباركراون به به‌كارهێنانی كلۆرین له‌م هه‌فتانه‌ی پێشوودا له اتی هێرشه ئاسمانییه دڕندانه‌كان و هێرشه زهمینییهكاندا بۆ گرتنه‌وه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، له نزیك دیمه‌شق، له ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.