وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێنجشەممە (15 ئازار) رایگەیاند سەرۆکهكانی تورکیا و روسیا و ئێران کۆدەبنەوە بۆ کۆنفرانسێکی لوتكهی سێ رۆژی لەسەر سوریا لە ئەستەنبوڵ لە 4 نیسان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغانەوە میوانداریدەکرێت و دەبێتە دووەم کۆنفرانسی هاوشێوەی سێ قۆڵی دوای ئەوەی کانونی یەکەم کە لە هاوینەهەواری سوچی سەر دەریای رەشی روسیا بەسترا.
کۆنفرانسەکە بە بەشداری سەرۆکی روسیا، ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی ئێران، حەسەن روحانی، دەبێت کە هەرسێ سەرکردەکە ههوڵدهدهن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه وەك بەشێك لە وتوێژی ئاشتی لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان کە لەلایەن ئەنکەرە و مۆسکۆ و تارانەوە پاڵپشتی کرا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە هەینی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکاریەکان بۆ کۆنفرانسهكهی مانگی داهاتوو.
وەك بەشێك لە پرۆسەی ئەستانە، تورکیا و ئێران و روسیا دەستیانکردووە بە دروستکردنی چوار هەرێمی بەناو هێورکردنەوە لە ئیدلیب، ناوچەی دیمەشقی گەورە، ناوچەی باشوری درعە و شاری حومس.
بۆردومانی چڕ بەردەوامە لە غوتەی رۆژهەڵات کە لە ئایاری 2017 وە وەك "هەرێمێکی هێورکردنەوە" دیاریکراوە.