کاروانێکی نوێ خۆراکی زۆر پێویستی گواستەوە بۆناو غوتەی رۆژهەڵات پێنجشەممە (15 ئازار) لهكاتێكدا گرتنی شارۆچکەیەکی سەرەکی حکومەتی سوریای زیاتر نزیککردەوە لە گرتنەوەی ئەو ههرێمه وێرانبووهی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی دیمەشق.
هەزاران کەس لە غوتەی رۆژهەڵات هەڵهاتن بۆ ناوچهكانی ژێردەستی حکومەت پێنجشەممە کە زۆرتین ژمارە بوو لەوکاتەوەی هێرشی رژێم بۆ سەر ههرێمهكه دەستیپێکرد لە 18 شوبات.
رێکخراوێکی چاودێری جەنگ رایگەیاند هێزەکانی رژێم ئێستا لەسەدا 70 ناوچەکەیان لەژێردەستدایە و ئهو خاكهی لهژێردهستی ئۆپۆزسیۆندا ماوهتهوه لێکدابڕاوه بۆ سێ ناوچەی بچوکبووەوە.
دوای هێرشێكی توندی ئاسمانی و زەمینی هێزەکانی رژێم پێنجشەممە حاموریەیان گرت کە شارۆچکەیەکە لە ناوچە باشورییهكهی دابڕاوهكهی غوتەی.
روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگەیاند حامورییە کەوتە دەست هێزەکانی رژێم دوایئەوەی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنی باڵی فەیلەق رەحمان پاشەکشەیانکرد.
پێشڕەویی رژێم بۆناو حاموریە لەشەودا راڕەوێکی بەناو شارۆچکەکەدا کردەوە بۆ سنووری ژێردەستی حکومەت.
چەند لێشاوێكی ژن و منداڵ هەڵهاتن لەرێگەی ئەو راڕەوەوە پێنجشەممە کە عەلاگەی پڕ لە جلیان پێبوو یان پاڵیان دهنا به عەرەبانەی دەستیهوه کە جانتا و راخهریان لهسهر ههڵچنیبوون.
روانگەکە رایگەیاند زیاتر لە 12,000 کەس پێنجشەممە لە ناوچەکە هەڵهاتن کە "گەورەترین ژمارەی ئاوارەبوونە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکەی سەر غوتەوە".
سوپای روسیا کە پاڵپشتی هێرشەکەی سەر ناوچەکە دەکات رایگەیاند زیاتر لە 13,000 کەس توانییان تا کۆتایی رۆژەكه غوتە بەجێبهێڵن.
کاروانێکی هاوبەشی کەلوپەلی خواردەمەنی بۆ نزیکەی 26,000 کەس پێنجشەممە گەیشتە دوما کە گەورەترین شارۆچکەیە لە غوتە و بەشێکە لە ناوچەیەکی جیای ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.
لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی کە کاری گەیاندنی خۆراکەکە دەکات هاوشانی خاچی سوری عەرەبیی سوریا و نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند: "ئەمە تەنیا بهشێكی كهمه لەوەی ئەو خێزانانە پێویستیانە."
سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی، پیتەر ماورەر، لەگەڵ کاروانەکەدا ئامادەبوو کە یەکەمجارە ئەو کارە بەجێبهێنێت.
ئۆپەراسیۆنی هاوکاری پێنجشەممە دوای دوو رۆژی یەک لەدوای یەك هات لە هێنانەدەرەوەی نەخۆشهكان لە دوما کە دەیان مەدەنی بە پاس هێنرانە دەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دیمەشق.