منداڵان زیاتر له هه‌ر كاتێك له مه‌ترسیدان له شه‌ڕی وێرانكه‌ری سوریادا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووشه‌ممه (12 ئازار) رایگه‌یاند له‌كاتێكدا شه‌ڕه‌كه پێینایه هه‌شته‌مین ساڵیه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوی مندڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یونیسێف له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند له‌سه‌دا 50 ژماره‌ی كوژرانی منداڵان له شه‌ڕی سوریادا ساڵی رابردوو زیادیكردووه به به‌راورد به ساڵی پێشووتر.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "2017، توندوتیژی هه‌ڕه‌مه‌كی و تووندڕه‌وانه به‌رزترین ژماره‌ی منداڵی كوشت -- به رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 زیاتر له ساڵی 2016." هه‌روه‌ها وتیشی ساڵی 2018 ده‌ستپێكێكی خراپتربوو.
زیاتر له 200 منداڵ كوژراون له بۆردومانه‌كانی رژێمی سوریادا له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له شوباته‌وه، به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه منداڵان پێنجیه‌كی قوربانیه مه‌ده‌نییه‌كانی هێرشه‌كان پێكدێنن.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی یونیسێف، نزیكه‌یی 3.3 ملیۆن منداڵ بوونه‌ته قوربانی ته‌قینه‌وه‌كان له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا. هه‌ر ته‌نها له 2017 ده‌یان خوێندنگه كراونه‌ته ئامانج.