لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (6 ئازار) رایانگه‌یاند كه هێزه‌كانی روسیا له پشت هێرشێكی ئاسمانیی خوێناوییه‌وه بوون بۆ سه‌ر بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغ له سوریا ساڵی رابردوو، هۆشداریشیاندا كه هێرشه‌كه ده‌كرێت به "تاوانی جه‌نگ" هه‌ژماربكرێت.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر بازاڕێك له ئه‌تاریبی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له سوریای باكور 13ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو، لانیكه‌م 84 كه‌سی كوشت، كه له نێویاندا پێنج منداڵ هه‌بوون، نزیكه‌ی 150 كه‌سیش برینداربوون، كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ له سوریا له دواهه‌مین راپۆرتیدا رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری كۆمیسیۆنه‌كه، پاوڵۆ پینهێریۆ وتی: "كۆمیسیۆن به فه‌رمی به‌كارهێنانی چه‌كی قورسی رێگه‌پێنه‌دراوی له هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیادا بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی راگه‌یاند."
ناوبراو ئاماژه‌یكرد بۆ "چه‌ندین به‌ڵگه"، كه له نێویاندا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵان و شیكردنه‌وه‌ی فۆتۆ و ڤیدیۆ و وێنه‌ی پاشماوه‌ی چه‌كه‌كان، وێنه‌ی ساته‌لیت و شیكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كان هه‌ن، بۆ پشتگیریكردنی دۆزینه‌وه‌كانی كۆمیسیۆنه‌كه.
لێكۆڵه‌رانی تاوانه‌كانی جه‌نگ رایانگه‌یاند كه "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بوو ده‌ریبخات كه ... هێرشه‌كه به مه‌به‌ست هاوڵاتیان یان بازاڕی ئه‌تاریبی كردووه‌ته ئامانج."
به‌ڵام پێداگریانكرد له‌وه‌ی كه "به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، به چه‌كی قورسیشه‌وه، له ناوچه‌یه‌ك كه هاوڵاتییه‌كی زۆری لێیه، له‌وانه‌یه به تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كی، هه‌ژماربكرێت."
پینهێیرۆ ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی چه‌ند چه‌كێكی دیاریكراو له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان "راسته‌وخۆ به تاوانی جه‌نگ هه‌ژمارده‌كرێت ... به‌هۆی سروشتی ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كارهێنراون".
هه‌روه‌ها سێشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی روسی تێكشكا له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی روسیی حمه‌یمیم له سوریا، بووه هۆی كوشتنی 32 سه‌رنشین، وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ریا نۆڤۆستییه‌وه گواسترایه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه 26 سه‌رنشین و شه‌ش كارمه‌ند له ناو فرۆكه‌كه‌دا بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند: "هۆكاری تێكشكانی فڕۆكه‌كه، به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، كێشه‌ی ته‌كنیكی بووه."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه فرۆكه‌كه 500 مه‌تر دووربووه له جاده‌ی هه‌ستانی فڕۆكه‌كانه‌وه.
دواهه‌مین رووداو دوای ئه‌وه دێت كه فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوخۆی تێكشكا له‌كاتێكدا ده‌یویست بنیشێته‌وه له حمه‌یمیم له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی مردنی دوو كارمه‌ند.
دواهه‌مین له‌ده‌ستدانی سه‌ربازیی روسیا له شه‌ڕدا له سوریا كه به فه‌رمی راگه‌یاندرابێت، مانگی رابردوو بوو كاتێك فرۆكه‌وانێك كوژرا دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی له پارێزگای ئیدلیب خرایه‌خواره‌وه.
ژماره‌ی له‌ده‌ستدانه سه‌ربازییه فه‌رمیه‌كانی روسیا له‌م شه‌ڕه‌دا پێش ئه‌م تێكشكانه 45 بوون.