هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك یه‌كشه‌ممه (4 ئازار) رایگه‌یاند هێرشێكی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)یان تێك‌شكاند بۆسه‌ر گوندی عه‌باسی، باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
موقه‌ده‌م عه‌لی ماله‌ڵڵا له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك به دیارونای وت حه‌وت له هێرشبه‌ره‌كان كوژران له‌كاتێكدا هێزه‌كانی پۆلیس به‌رپه‌چی هێرشێكیاندایه‌وه بۆسه‌ر چه‌ند خاڵێكی پشكنینی ئه‌منی و باره‌گایه‌كی پۆلیس له عه‌باسی.
وتی: "حه‌وت تیرۆریست، له‌نێویاندا هێرشبه‌رێكی خۆكوژ، كوژران و نزیكه پێنج چه‌كداری دیكه‌ش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتن، به‌ڵام ئێمه ئێستا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین."
وتیشی: "دوو ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون له پێكدادانه‌كاندا."