باندێكی بازرگانی مرۆڤ ده‌ستگیركران له هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا یه‌كشه‌ممه (4 ئازار)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووشه‌ممه رایگه‌یاند.
نوسینگه‌ی لێكۆڵه‌ری گشتیی وه‌زاره‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "ئه‌ندامانی باندێك كه كاریان بازرگانیكردنه به مرۆڤه‌وه له هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی پۆلیسدا ده‌ستگیركران له‌كاتێكدا ده‌یانویست كیژۆڵه‌یه‌كی 17 ساڵ بفرۆشن به 7,000 دۆلار له دۆره له به‌غدا."
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌ستگیركردنه‌كه له لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه ئه‌نجامدرا كه سه‌ربه به‌ڕێوبه‌رێتی پشكنینه له به‌غدا، به‌پشتبه‌ستن به زانیاریی پێشوه‌خت كه له لایه‌ن لێكۆڵه‌ری گشتییه‌وه پێیاندرابوو.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه بانده‌كه ویستبوویان كیژۆڵه‌كه بفرۆشن به مه‌به‌ستی "به‌كارهێنانی وه‌ك له‌شفرۆش و بازرگانیكردن پێوه‌ی."