هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوو سەرکردەی باڵای داعش دەستگیرکران لە باشوری موسڵ

دوو سەرکردەی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکران لە گوندێكی باشوری موسڵ، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای نەینەوا پێنجشەممە (27 شوبات) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید محەمەد جبوری، وتی: "هێزەکانی عێراق، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، بۆیانده‌ركه‌وت کە والی داعش لە گەیارە، ئیدریس کائید ئەبو مریەم لەگەڵ موفتی داعش، سالم لەهیبی، هاتوونەتە گوندی حود لە گەیارە بە ناسنامەی ساختەوە."

وتیشی هێزەکانی عێراق بەتەواوی دەورەی گوندەکەیان دا و هەڵیانکوتایەسەر ئەو ماڵانەی ئەندامانی داعشی لێمابوونەوە و دەستبەجێ دەستگیریان کردن."

جبوری بە دیارونای وت: "ئەو دووانە سەرکردەی مەترسیدارن کە لەگەڵ داعش کاریانکردووە لەوکاتەوەی لە سوریاوە هاتنەناو عێراقه‌وه‌."

وتی ئەوان ده‌ستیانهه‌بووه‌ له‌ هێرشی جۆراوجۆردا و فەرمانیان دەرکردووه‌ بۆ ئەنجامدانی کوشتن "لەژێرناوی تەکفیر و لادان لە ئاییندا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500