شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی رژێمی سوریا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆندا روویدا چوارشه‌ممه (28 شوبات) له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری غوته‌ی خۆرهه‌ڵات سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی "وچانێكی مرۆیی" له‌لایه‌ن روسیاوه كه ئێستا له رۆژی دووه‌مدایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند شه‌ڕێكی سه‌خت بوو كه له شه‌ودا هه‌ڵگیرسا له‌و هه‌رێمه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه خۆرئاواییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت.
به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه، پێش ئه‌وه‌ی "وچانی مرۆیی" رۆژانه ده‌ستپێبكاته‌وه، هێزه‌كانی سوریا غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتیان به هێرشی ئاسمانی و تۆپباران كوتا، سه‌رۆكی روانه‌گه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی.
وتیشی هێزه‌كانی رژێم سوودیانبینیوه له "بۆمببارانی خه‌ست و شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ری غوته‌ی خۆرهه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌ویی سنووردار بكه‌ن بۆ ناحیه‌كانی هۆش زه‌واهیره و شه‌یفونیه."
دووشه‌ممه، سه‌رۆكی روسیا، ڤلادمیر پوتین، فه‌رمانیدا به "وچانێكی مرۆیی" پێنج كاتژمێری رۆژانه‌ی بۆ گه‌یاندنی هاریكاری بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كان.
روانه‌گه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كان و تۆپهاوێژه‌كان له‌سه‌ر ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان راوه‌ستێنران، رێك پێش دووباره كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی "وچانه‌كه" له چوارشه‌ممه، به‌ڵام له‌سه‌رزه‌وی شه‌ڕوپێكدادانه‌كان به‌رده‌وامبوون له ده‌وروبه‌ری هۆش زه‌واهیره و شه‌یفونیه.
روانه‌گه‌كه رایگه‌یاند كه جه‌سته‌ی شه‌ش كه‌س له ژێر داروپه‌ردووه‌كاندا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمه گه‌مارۆدراوه‌كه ده‌رهێنرانه‌وه و كۆی ژماره‌ی هاوڵاتییانی كوژراویان له 18ی شوباته‌وه گه‌یاند به 590.
نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌وانه‌ی كوژراون منداڵن.