بارانی به‌خوڕ 75 كه‌له‌پوری كۆنی هه‌ڵداوه‌ته‌وه له ناوچه‌ی شوێنه‌راویی كێوی نه‌مرود له پارێزگای بابلی ئه‌نبار، ئاژانسی فرانس پرێس (25 شوبات) رایه‌گه‌یاند.
حسێن فله‌یح له به‌ڕێوبه‌رێتی شوێنه‌واری پارێزگاكه وتی كه له‌نێو ئه‌و كه‌له‌پورانه‌دا كه دۆزراونه‌ته‌وه گۆزه‌ی قوڕ و پاره و ته‌نی ئاسن كه بۆ سه‌رده‌می پارسانیه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه، هه‌ن.
وتی: "ئه‌م پارچانه لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌یان به دروستی دیاریبكرێت."
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م كه‌له‌پورانه به‌هۆی بارانه‌وه شتێكی نائاسایی نیه له عێراقدا، به‌ڵام چه‌ند هه‌ڵكۆڵینێكی قوڵی شوێنه‌راوی له ته‌نیشت مه‌زارگه‌یه‌كی موسوڵمانه‌كان ئه‌نجامدراوه كه هیی ئیبراهیمه روویداوه.
فله‌یح وتی: "ساڵی رابردوو، 1,000 پارچه به‌م شێوه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كه‌له‌پوره‌كان له روكه‌شدابن و زۆر قوڵ له ژێرزه‌ویدا نه‌بن."