به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، دەسەڵاتدارانی عێراق پێنجشەممە (15 شوبات) رایانگەیاند توانیویانە بۆ یەکەمجار سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە تورکیا بگەڕێننەوە.
بەرپرسێکی باڵا لە یەکەی هه‌ڵۆكانی وەزارەتی ناوخۆ کە کاریان راوەدونانی داعشە، وتی ئیسماعیل عەلوان ساوی، تەمەن 55 ساڵ، شوێنپێی هه‌ڵگیرابوو تا هەرێمی سەکاریە لە تورکیا و دەستگیرکرا و گەڕێنرایەوە بە هاوئاهەنگی هەواڵگری تورکی و عێراقی و ئەمریکی.
وتی ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهات كاتێك یه‌كه‌كه‌ی "دزەیانکردبووه ناو باڵاترین ئاسته‌كانی" گروپە تیرۆریستیەکە.
بەرپرسەکە وتی ساوی خەڵكی رەمادیە لە عێراق و "وەزیر"ی گروپەکە بووە بۆ دەرکردنی رێکاری ئایینی و سەرۆکی کۆمیتەیه‌كی داعش بووە کە پۆسته باڵاكانی گروپەکەی دیاریده‌كرد.
ساوی هه‌ڵهاتبوو له "خەلافەت"ی گروپه‌كه لە سوریا، كه ئێستا په‌رشوبڵاوبۆته‌وه، بە ناوی براکەیەوە لە باکوری تورکیا ژیانی بەسەرده‌برد.
بەرپرسەکە وتیشی: "ئێمە داوامان لە باڵوێزمان له ئەنکەرە کرد داوا له دەسەڵاتدارانی تورك بکات كار به‌و فه‌رمانی ده‌ستگیرییه بكه‌ن كه لەلایەن دادگای عێراقیەوە بۆی دەرچووە و هەروەها وێنەی نوێی ئیسماعیلیشیان بداتێ."