هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپه‌چی هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه‌ بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌ دێره‌ زوور

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌رپه‌چی هێرشێكی دایه‌وه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌ستی هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌ دێره زوور و لانیکەم 100 شەڕکەری سەر بە رژێمیان کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (8 شوبات) رایگەیاند.

هێرشه‌كه‌ی یه‌كه‌م، كه‌ لەلایەن هێزەکانی هه‌واداری رژێمه‌وه ئەنجامدرا، دامەزراوە گرنگەکانی نەوت و گازی كرده‌ ئامانج لە چەند بەشێکی پارێزگای دێرە زووری ژێردەستی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی كورد و عه‌ره‌ب.

بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە ئامادەن کە هێرشی کراوەتە سەر لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریاوه‌ لە پارێزگای دێرە زوور لە درەنگانی چوارشەممەدا.

راشیگەیاند: "هاوپەیمانێتیه‌كه‌ هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدا دژی هێزە هێرشبەرەکان بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو پەلاماردانە" دژی هاوكارانی خۆی و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەخۆیان گرتوون.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا بەو مەرجەی ناوی بڵاونەکرێتەوە وتی: "ئێمە پێشبینی دەکەین زیاتر لە 100 کەسی سەر بە رژێمی سوریا کوژرابن لەکاتی رووبەڕووبونەوەیاندا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانان."

بەرپرسەکە وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانان هێزە هێرشبەرەکانیان کردە ئامانج بە هێرشی ئاسمانی و بۆردومانکردن دوایئەوەی "20 بۆ 30 گەڕی تۆپباران و دەبابە لەنزکەی 500 مەتر لە شوێنی بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌ کەوتنەخوارەوە."

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، کە تەنیا کوژرانی 45 کەسی پشتڕاستکردەوە لەنێوان هێزەکانی سەر بە رژێمدا، سەرەتای هێرشەکە لە نزیك خەشام رویدا.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی پێدەچێت ئامانجی هێرشەکە بۆ گرتنی کێڵگەیەکی گرنگی نەوت و کێڵگەیەکی سەرەکیی گاز بووبێت لەناوچەكانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا.

کێڵگەی نەوتی عومەر، کە یەکێکە له‌ کێڵگە هەرە گەورەکانی سوریا، پێش شەڕی سوریا بەرهەمی رۆژانەی 30,000 بەرمیل بوو لەکاتێکدا کێڵگەی گازی کۆنۆکۆ رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 13 ملیۆن مەتر سێجای هه‌بوو.

میدیای دەوڵەتی سوریا پشتڕاستیکردەوە كه‌ چەندین کەس کوژراون لە پێکدادانەکەدا بەڵام وادەرکەوت رەتیبکاتەوە هێزەکان سەر بە سوپای سوریا بووبن و قوربانیانی وەك "هێزە جه‌ماوه‌رییه‌كان" ناوبرد.

بەگوێرەی روانگەکە ئەو هێزانەی هێرشەکەیان بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدا شەڕکەی نێوخۆیی خێڵەکان بوون کە لایەنگری ئەسەدن لەگەڵ چەکدارە ئەفغانیە شیعەکان کە شانبەشانی رژێم شه‌ڕده‌كه‌ن.

ئەمریکا رایگەیاند كه‌ هێرشەکە بەدووری هەشت کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی "هێڵی هێورکردنەوەی روباری فورات" ئەنجامدراوە كە ئاماژە بوو بۆ ئەو سنورەی لەلایەن روسیا و ئەمریکاوە دیاریکراوە کە ناوچەی ئۆپەراسیۆنه‌كانی روسیا كه‌وتۆته‌ رۆژئاوای روبارەکە و هی ئه‌مریكا كه‌وتۆته‌ رۆژهەڵاتیه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500