ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵای عێراق چوارشه‌ممه (7 شوبات) رایگه‌یاند كه شانه‌یه‌كی تیرۆریستی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی باشوری عێراق بكه‌نه‌ئامانج.
دادگای باڵای عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی شانه‌كه دانیاننا به به‌شداریكردنیاندا له چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی‌دا، له‌نێویاندا هێرشێك بۆسه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری.
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی دادگای باڵای عێراق، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار، وتی: "دادگای ناسریه بۆ كه‌یسی تیرۆر دانپێدانانی حه‌وت ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی قبوڵكرد كه به‌شداربوون له ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستی‌دا."
وتیشی: "[ئه‌ندامانی] شانه‌كه دانیانناوه به ئه‌نجامدانی تاوانه تیرۆریستییه‌كانیاندا له ناوچه‌كانی ئه‌لبو كه‌مال." هه‌روه‌ها وتی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی باشور بكه‌نه‌ئامانج.
ناوبراو وتی یه‌كێك له ئه‌ندامانی شانه‌كه، كه برای "والی باكور"ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)ه، دانیناوه به "به‌شداریكردنی له هێرشێكدا كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی موقه‌ده‌م نیمر سوڵتان شه‌بلاوی، ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگیری له لیوای 5، ساڵی 2012".
به‌یره‌قدار وتیشی كه هێرشه‌كه چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی له ناوچه‌ی ئه‌لبو عیسا له به‌غدا برینداركرد.
هه‌روه‌ها وتی: "تاوانباره‌كان دانپێدانانه‌كه‌یان پشتڕاسكرده‌وه به‌پێی ماده‌ی چواری یاسای دژه تیرۆر."