هێزه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌یه‌كی نهێنی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)یان دۆزییه‌وه له گوندێك له خۆرئاوای به‌غدا، به رێنمایی جوتیارانی ناوچه‌كه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (6 شوبات) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وتی هێزه ئه‌منییه‌كان زانیاری‌یان له‌لایه‌ن جوتیارانی گوندێكه‌وه له ئه‌بو غرێب پێدرا ده‌رباره‌ی حه‌شارگه‌یه‌كی نهێنی داعش كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌نێودایه.
وه‌تی كه ئه‌وان 22 بۆمبی ده‌ستكرد، چه‌ندین موشه‌كی ئاڕاسته‌كراو، ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ندین چه‌كی جۆری جیاوازیان له ناو حه‌شارگه‌كه دۆزیه‌وه، له‌گه‌ڵ "زانیاری ده‌رباره‌ی ئامێرێكی مۆبایل كه گرنگیی خۆی هه‌یه."
وتیشی دانیشتوانی گونده‌كه رێنیشانده‌ریی هێزه ئه‌منییه‌كانیان كرد بۆ سه‌ر تاوانبارێك كه چه‌ند جارێك هاتۆته شوێنه‌كه و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
وتی: "ئه‌وانه‌ی زانیارییه‌كانیان گه‌یاندووه خه‌ڵاتده‌كرێن چونكه ژیانی چه‌ندین كه‌سی بێ‌تاوانیان پاراست."