به‌رپرسانی عێراق لیستێكی داواكراوانیان بڵاوكرده‌وه سێشه‌ممه (6 شوبات) كه ناوی سه‌رۆكی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و جێگره‌كه‌ی له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌وه دووه‌م لیست بوو كه عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاویكرده‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و داواكراوانه‌ی كه گومانی ئه‌ندامێتییان له ریزه‌كانی داعش یان قائیده هه‌یه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی وتی: "ئه‌مانه ترسناكترن له‌وانه‌ی كه ناوه‌كانیان له لیستی یه‌كه‌مدا هاتبوو كه رۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه و ئه‌مان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا داواكراون، له كاتێكدا ئه‌وانی دیكه ته‌نها له لایه‌ن دادگای عێراق داواكراون."
سه‌رۆكی داعش له لیسته‌كه‌دا به ناوی راسته‌قینه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت: ئیبراهیم عه‌واد ئیبراهیم عه‌لی به‌دری سامه‌رایی.
جێگره‌كه‌ی له ژێر ناوی ره‌حمان قادیلی ناوی هاتووه له جێگه‌ی ناسناوه سیاسییه‌كه‌ی كه ئه‌بوعه‌لا عه‌فارییه.
حه‌وت عێراقی دیكه ناویان له لیسته‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها پێنج بیانییش تۆمه‌تبارن به په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه -- دوو سعودی، یه‌ك ئه‌رده‌نی، یه‌ك یه‌مه‌نی و یه‌ك قه‌ته‌ری.
لیسته‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه له 60 تۆمه‌تباری داواكراو پێكهاتبوو، له نێویاندا ته‌نها یه‌ك عێراقی هه‌بوو.