کێڵگەی گازی عهکاز لە رۆژئاوای ئەنبار ئێستا بەتەواوی پاککراوەتەوە لە پاشماوەکانی شهڕی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار پێنجشەممە (1 شوبات) رایگەیاند.
بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسەر رزهیج، بە دیارونای وت: "بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە ئەندازیاریەکانی وەزارەتی نەوتدا هێزە ئەمنیەکان هەموو مینە چێنراو و بۆمبە دەستکردەکانیان لابرد کە داعش لە کێڵگەی گازی عهکاز چاندبوونی."
وتیشی: "بیرە کراوەکان داپۆشران و بەربەستیشیان بەدەورەدا دانرا."
هەروەها وتی زیاتر لە 170 مینی چێنراو و بۆمبی دەستکرد لە کێڵگەکە لابران و "هەموو مەترسیەکانی ئهگهری تەقینەوە پوچەڵکرانەوە."
رزەیج وتی: "هێزەکانمان گروپێكیشیان دەستگیرکرد کە دهستیان ههبوو لە دزینی کەلوپەلی کێڵگەکهدا." ئاماژەشیدا بەوەی کەلوپەلە دزراوەکان، لەنێویاندا مۆلیدەی کارەبا و ماتۆری ئاو، گەڕێندرانەوە.