تۆڕی تێکشکاوی ئاوی پایتەختی عێراق چاکدەکرێتەوە له پرۆژەیەکی 20 ملیۆن دۆلاریی بانکی جیهانیدا بەئامانجی چارهسهركردنی کێشەی كورتهێنانی بهردهوامی ئاو و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (1 شوبات) رایگەیاند.
بانکەکە چوارشەممە رایگەیاند كه پێشبینیدەکرێت پێنج ملیۆن کەس سوود لەو کارە وەربگرن کە ئهو هەنگاوانهش لهخۆدهگرێت بۆ رێگرتن لە دزەکردنی ئاوی بۆریی زێرابەکان كه ئاوی بەغدا پیسدهكهن.
ئهمبارێكی 135,000 مەتر سێجایی یارمەتی شارەکە دەدات لە بەرگەگرتن لە کێشەی وشکە ساڵی.
وێستگەکانی فڕێدانی ئاوەڕۆ نوێدەکرێنەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیە تەندروستیەکانی فڕێدانی ئاوی پیس بۆناو روباری دیجلە و تۆڕێکی نزیکەی 130 کیلۆمەتریش بۆ دابەشکردنی ئاو دەگۆڕدرێت.
قائیمقامی بەغدا، سیکرا عەلواش، لە بەیاننامەیکدا وتی: "ئاو و ئاوهڕۆ کاریگەریی راستەوخۆ و گەورەیان هەیە لەسەر شێوازی ژیانی دانیشتوان."
"ئێمە پابەندین بە پێشخستنی خزمەتگوزاریەکانهوه بۆ دانیشتوانی بەغدا و سوککردنی ئەو بارەی رۆژانە رووبەڕووی خێزانەکان دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئاوی پاك و بهردهوام."
شەڕی چەند ساڵە بارگرانییەکی قورسی خۆستەسەر ژێرخانی پایتەخت کە دانیشتوانەکەشی بەڕێژەی لەسەدا 45 زیادیكردووه لە سێ ساڵدا.