هێزه‌كانی عێراق و تیمی ئه‌ندازیارانی سوپا چوارشه‌ممه (31 كانوونی دووه‌م) ده‌ستیانكرد به هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له چه‌ند به‌شێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند.
عه‌قید حسێن ئه‌یوب به دیارونای وت تیمه‌كان كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر لابردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پاشماوه‌ی شه‌ڕ له یه‌سره‌ب، سوله‌یمان به‌گ، بێجی، توز و یه‌كجه.
وتی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شێكه له پلانێكی گه‌وره‌تر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان [ی ئاسایی] بۆ ئه‌و ناوچانه و هێنانه‌وه‌ی دانیشتوان بۆ ماڵه‌كانیان."
ناوبراو وتی داعش به هه‌زاران مین و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد، چه‌ندین به‌رمیل ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ك و موشه‌كهاوێژی له دوای خۆی به‌جێهێشتووه. هه‌وروه‌ها وتیشی خێزانه‌كان ناتوانن بچنه‌نێو شاره‌كه‌وه تا ئه‌مانه لانه‌برێن.