فه‌ره‌نسا سێشه‌ممه (23 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند كه سزای 25 كه‌س و كۆمپانیا ده‌دات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كانی سوریاوه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
لیسته‌كه له گۆڤاری فه‌رمیی حكومه‌تدا بڵاوكرایه‌وه و ناو و ناونیشانی ئه‌و بازرگان و خاوه‌نكارانه‌ی له‌خۆگرتووه كه زۆربه‌یان له به‌یروت و دیمه‌ش و پاریسن له‌گه‌ڵ بازرگانێكی چینی سه‌ربه ناوه‌ندی هه‌نارده‌كردنی هوانگدۆنگ.
كه‌سه‌كانی دیكه، كه رووبه‌ڕووی سڕكردنی سه‌رمایه‌كانیان ده‌بنه‌وه، سوری و لوبنانی یان كه‌نه‌دی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له بواری ئه‌لیكترۆنی، ئاسن، یارمه‌تیدان و گواستنه‌وه‌دا كارده‌كه‌ن.
بڕیاره‌كه له‌وه‌وه‌هات كه دیپلۆماتكارانی 29 وڵات له فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزای زیاتر و تۆمه‌تی تاوانكراری له دژی بكه‌رانی هێرشه كیمیاییه‌كانی سوریا ده‌ربكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان ییڤ لۆ دریان، وتی: "فه‌ره‌نسا بڕیاریداوه ئه‌وانه ئاشكرابكات كه به‌پرسیارن له‌و تاوانه جه‌نگییه ترسناكانه."
له‌نێو ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كه تێوه‌گلاون، كۆمپانیای كاترانگی ئه‌لیكترۆنی، نكترۆنیكس و كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ئه‌ی بی سی له به‌یروت هه‌ن، له‌كاتێكدا كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی گروپی سیستمی ئه‌لیكترۆنی له دیمه‌شق له‌ڕیزی ئه‌و كۆمپانیایانه‌دایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه ئه‌وانه به‌شێكبوون له دوو "تۆڕی گه‌یاندن بۆ ناوه‌ندی لیكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی سوری"، كه وه‌ك "تاقیگه‌ی سه‌ره‌كیی به‌رپرس له به‌رنامه كیمیاییه‌كان"ی رژێمی سوریا ده‌یناسێنێت.
له‌نێو سێ كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه تێوه‌گلاوه‌كه‌دا كۆمپانیای سمارت پێگاسوس هه‌یه، كه له ناونیشانێك له پاریس ساڵی 2014 تۆماركراوه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی بازرگانی هه‌نارده و هاورده‌ی كه‌لوپه‌لێك كه دیارینه‌كراون.