هاپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 150 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)یان كوشت له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوه‌ڕاستی دۆڵی رووباری فورات له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (23 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان، هێرشه ئاسمانییه‌كان شه‌ممه له نزیك شه‌فاح له پارێزگای دێره زوور ئه‌نجامدراون بۆسه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی داعش كه وادیاربوو گرووپه‌كه "بۆ جوڵه‌كردن كۆبووبوونه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "دروستی و ده‌قیقی هێرشه ئاسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاماده‌كاریی چڕوپڕی هه‌واڵگری بۆ دیاریكردنی باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی داعش و ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن و كۆنترۆڵكردن له ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدا له ناوه‌ڕاستی دۆڵی روباری فوڕات."
له كاتێكدا داعش زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ده‌ستداوه كه پێشتر له سوریا كۆنترۆڵیكردبوون، پاشماوه‌ی گرووپه‌كه له چه‌ند شوێنێكی دۆڵی روباری فوڕات جێگیربوون.
هاوپه‌یمانان وتیان كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌رپه‌رشتیی دیاریكردنی ئامانجه‌كه‌یان كردبوو پێش هێرشه ئاسمانییه‌كان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ردوو هه‌واڵگری و چاودێریكردنی به‌رده‌وامی ئامانجه‌كه پێكه‌وه بۆ دڵنیاییبوون بوو له‌وه‌ی هیچ كه‌سێك پێوه‌نه‌بێت كه چه‌كدار نیه."
لیوا جه‌یمس جارارد وتی: "هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی هاوپه‌یمانمان رۆژانه له‌به‌ره‌وپێشچووندان و قوربانیده‌ده‌ن، پێكه‌وه‌ش به‌رده‌وامین له دۆزینه‌وه و دیاریكردنی شوێن و كوشتنی تیرۆریستانی داعش كه مه‌به‌ستیانه كرده‌وه توندڕه‌وه‌كانیان له ناوچه‌كه درێژه‌پێبده‌ن."