دادگایه‌كی عێراق یه‌كشه‌ممه (21 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند كه سزای له‌سێره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر ژنێكی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبیدا دوای ساغبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ی كه ئه‌ندامێتی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) بوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌و ژنه یه‌كێكه له‌و سه‌دان چه‌كداره بیانیه‌ی كه له لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركران دوای تێكشكانی داعش.
وته‌بێژی دادگا، عه‌بدول سه‌تار به‌یره‌قدار وتی ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه سزادراوه به تۆمه‌تی "پاڵپشتی لۆجستیی و یارمه‌تیدانی گروپه تیرۆیرستیه‌كه له ئه‌جامدانی تاوانه‌كانیدا."
ناوبراو وتی: "تاوانبار له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌نا به تاوه‌نه‌كه‌یدا كه ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و سوریا و دواتریش عێراق هاتووه بۆئه‌وه‌ی بچێته نێو ریزه‌كانی داعشه‌وه له‌گه‌ڵ دوو كچه‌كه‌یدا، كه شوویان به ئه‌ندامانی گروپه تیرۆیرستییه‌كه كرد."
یاساناس عیزه‌دین محه‌مه‌دی وتی ژنه‌كه، كه نه‌ناسێنراوه، 30 رۆژی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كه بدات، دوای ئه‌وه ده‌توانرێت له‌سێداره‌بدرێت.
ئه‌و به یه‌كه‌مین ژنی ئه‌وروپی داده‌نرێت له عێراق كه به هۆی په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه له‌سێداره‌بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه یه‌كێك له دوو كچه‌كه‌ی كوژراوه ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ تووندڕه‌وه‌كان بووه.
میدیای ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه ئه‌ڵمانییه‌ك به ناوی لامیا ك. و كچه‌كه‌ی له ئابی 2014 شاری مانهایمیان به‌جێهێشتووه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیكراون له‌كاتی كۆتا قۆناغه‌كانی شه‌ڕی به‌ده‌رنانی داعش له موسڵ له ته‌مووزی رابردوودا.
لانیكه‌م دوو ژنی ئه‌ڵمانیی دیكه له زینداندان له عێراق.
هه‌روه‌ها به گوێری وه‌زاره‌تی دادی ئه‌ڵمانی، كچێكی هه‌رزه‌كاری ئه‌ڵمانی گومان‌لێكراو به چوونه نێو ریزه‌كانی داعشه‌وه له موسڵ ده‌ستگیركرا.