لانیكه‌م 21 كه‌س، له‌نێویاندا منداڵ، دووشه‌ممه (22 كانوونی دووه‌م) دووچاری سه‌ختی هه‌ناسه‌دان بوون به‌هۆی هێرشێكی كیمیایی گومانلێكراوی رژێمه‌وه له ناوچه‌یه‌كی ئابڵۆقه‌دراوی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رژێمی سوریایان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه له پشت چه‌ند هێرشێكی كوشنده‌ی گازی ژه‌هراویه‌وه بووه له ماوه‌ی شه‌ڕی حه‌وتساڵه‌ی وڵاته‌كه‌دا.
هێرشه‌كه‌ی دووشه‌ممه شاری دومای هه‌رێمی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی كرده‌ئامانج، روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم چه‌ند موشه‌كێكیان هاویشت بۆ خۆرئاوای شاری دوما، دوكه‌ڵی سپی به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ش 21 حه‌ڵه‌تی هه‌ناسه‌ته‌نگی لێكه‌وته‌وه."
دكتۆرێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاره‌كه كه خۆی به باسل ناساند وتی نه‌خۆشه‌كان دووچاری "هه‌ناسه‌ته‌نگی، سه‌ختی هه‌ناسه‌دان، كۆكه و سووربوونه‌وه‌ی چاوه‌كانیان" بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو وتی: "تێبینیمان كرد كه بۆنی فاس یان گازی كلۆرینیان لێده‌هات، ئێمه‌ش جله‌كانمان له‌به‌رداكه‌ندن."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه شه‌ش منداڵ و شه‌ش ژن له نێو به‌ركه‌وتوواندان.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "دانیشتوان و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان باسی گازی كلۆرین ده‌كه‌ن." وتیشی روانه‌گه‌كه نه‌یتوانیوه ئه‌م راپۆرتانه به فه‌رمی پشتڕاستبكاته‌وه.
ئه‌و ئه‌م یاریه‌ی كرد.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت