هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەردانی مۆسکۆی هاوپەیمانی رژێم دەکات

گروپی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند دووشەممە (22 کانونی دووەم) شاندێك دەنێرێت بۆ روسیای هاوپەیمانی رژێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسان دەربارەی "هه‌ڵوێستی راستەقینە"ی مۆسکۆ لەبارەی پرۆسەی سیاسی سوریاوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سەردانی کۆمسیۆنی دانوستانی سوریا لەکاتێکدایە مۆسکۆ ئامادەکاری دەکات بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی لە هاوینەهەواری سوچی لەسه‌ر دەریای رەش لە 30 کانونی دووەم، شانبەشانی ئێرانی پاڵپشتی رژێم و تورکیای پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن.

کۆمسیۆنەکە له‌وه‌پێش رایگەیاند كه‌ بەشداری ئه‌و دانوستانه‌ نوێیانه‌ ده‌كات كه‌ لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە میوانداریی ده‌كرێت، بەڵام هێشتا راینەگەیاندووە گەر بڕوات بۆ گفتوگۆکانی سوچی یان نا، کە بە دەیان لایەنی ئۆپۆزسیۆن لەئێستاوە رەتیانکردۆتەوە.

بەیاننامەیەکی کۆمسیۆنەکە رایگەیاند سەردانەکەی دووشەممە "وەڵامی بانگێشتێك بوو لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی روسیاوه‌" و شاندەکە گفتوگۆدەکات لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری لەگەڵ چەند ئەندامێکی پەرلەمان.

راشیگەیاند كه‌ سەردانەکە ئامانجی "تێگەیشتنە لە هه‌ڵوێستی راستەقینەی روسیا دەربارەی پرۆسەی سیاسی، چونکە هاوبەشێكە لە شەڕەکەدا و رێکخەری گفتوگۆکانە لەگەڵ سوریا و مسۆگه‌ركه‌ری ناوچەکانی هێورکردنەوەشە".

وتەبێژی کۆمسیۆنەکە، یەحیا عەریزی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت ئۆپۆزسیۆن ویستی "بەسادەیی دڵنیابێت لەوەی روسیا جددیە دەربارەی تەواوی پرۆسەی ئاشتی"، بەتایبەتی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500