هه‌واڵه‌كانی عێراق

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی گازی کیمیایی لەلایەن سوریاوه‌ دەستپێبکاتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، پێنجشەممە (18 کانونی دووەم) داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد هەوڵەکان ببوژێنێتەوە بۆ سزادانی ئەوانەی بەرپرسیارن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕی سوریادا "بەجدی ئاستەنگ دەخاتە بەردەم قەدەغەی جیهانی دژی بەکارهێنانی ئەو چەکە کۆمەڵکوژیانە".

گوتێرێس لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییدا وتی: "ئەگەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا جارێكی تر پشتڕاسكرایه‌وه‌، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگایەکی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەوانەی بەرپرسیارن و تۆمه‌تباریان بكات."

روسیا دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆی دووجار بەکارهێنا لە تشرینی دووەمدا بۆ رێگرتن لە نوێكردنه‌وه‌ی پانێڵێکی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەرکی دەستنیشانکردنی ئەوانەی پێسپێردراوە کە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی هێرشی چەکی کیمیایی لە سوریا.

مانگێك لەمەوبەر پانێڵەکە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە ئەوەی سەلماند هێزی ئاسمانی سوریا گازی سارینی لە گوندی خان شەیخونی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن به‌ردابووه‌وه‌ لە نیساندا کە چەندین کەسی کوشت.

لیژنەی هاوبەشی میکانیزمی لێکۆڵینەوە کە لەلایەن روسیا و ئەمریکا لە 2015 پێکهێنرا لە تشرینی دووەمدا داخرا بەڵام دەسەڵاتدارانی خۆرئاوا هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گێڕانەوەی جۆرێك له‌ میکانیزم بۆ بەرپرسیارێتی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500