هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له گه‌ڕه‌كی شه‌عب له باكوری به‌غدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ سێشه‌ممه (16 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، به دیارونای وت: ”هێزه ئه‌منییه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و فیشه‌كیان دۆزییه‌وه له ناوچه‌ی به‌ساتین.“
ناوبراو وتی: ”به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا و 400 چه‌كی مامناوه‌ندی و سوك و چه‌ندین نارنجۆكی ده‌ستی، مین، قازیفه، هاوه‌ن و فیشه‌كی چه‌كی جۆراوجۆریان دۆزییه‌وه.“
وتی هێزه ئه‌منییه‌كان دهستانگرت به‌سه‌ر ته‌واوی چه‌كه‌كاندا، كه له ئه‌مباره‌كانی ژێرزه‌ویدا دۆزراونه‌وه و شه‌ش گومانلێكراویشیان ده‌ستگیركرد.
وتیشی: ”هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شێكه له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنی خاوه‌ندارێتیی چه‌ك له وڵات‌دا.“