هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئوسترالیا 100 ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌ عێراق

ئوسترالیا مینحه‌یه‌كی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی عێراق دابیندەکات لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی ئاوارە و بەهێزکردنی سەقامگیری، باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق، کریستۆفەر لانگمان، پێنجشەممە (11 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "وەزیری بازرگانی، سه‌لام جومەیلی، لەگەڵ باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق، کریستۆفەر لانگمان، کۆبووه‌وە و چەند کێشەیەکیان تاووتوێکرد وەك بەشێك لە هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیە دولایەنەکان."

وەزارەتەکە راشیگەیاند: "حکومەتی عێراق به‌زۆری پشتده‌به‌ستێت به‌ هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بواری گەشەپێداندا."

بەیاننامەکە وتی: "دەرفەتی سەرەکی وەبەرهێنان هەن لەچەندین بواردا، لەنێویاندا کشتوکاڵ، ژێرخان و سێکتەرەکانی تر."

لانگمان جەختی لە خواستی ئوسترالیا کردەوە "بۆ دابینکردنی هەموو جۆرە پشتیوانییەکی گونجاو بۆ عێراق لە ژمارەیەك بواردا، لەنێویاندا کشتوکاڵ،" ئاماژەشی دا بەوەی کۆمپانیا ئوسترالیەکان هەوڵدەدەن وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌م کۆمەکە داراییە بەبێگومان دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی حکومەته‌وه‌ هاوشێوەی هەموو کۆمەکە داراییەکانی پێشتر و بەخششەکان. ئێمە بێ خزمەتگوزاری و کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ ماوینەته‌وە بۆ چەندین مانگ و ساڵ.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌