ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنكه‌یه‌كی تووندڕه‌وه ئاسیاییه‌كان له باكوری خۆرئاوای شاری ئیدلیبی سوریا یه‌كشه‌ممه (7 كانوونی دووه‌م) 23 كه‌سی كوشت، كه حه‌وتیان منداڵن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له ناو گروپه چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كانی سوریادا به هه‌زاران ئاسیایی هه‌ن، كه زۆربه‌یان له وڵاتانی ئاسیای ناوه‌نده‌وه هاتوون و ئه‌ندامانی كه‌مینه‌ی ئه‌تنی ئوغوری موسڵمانه‌كانی پارێزگای شینجیانگی چینن.
سه‌رۆكی روانگه‌ی سوریی بۆ مافی مرۆڤ، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "ئێواری یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بنكه‌یه‌كی گروپی ئه‌جناد قه‌وقازی هه‌ژاند له ئیدلیب." هه‌روه‌ها وتی زۆربه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی كه مه‌ده‌نی نه‌بوون، چه‌كداری گرووپه‌كه بوون.
ناوبراو به دیاریكراویی نه‌یوت هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه، به‌ڵام چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وتیان ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه.
به ده‌یان كه‌س برینداربوون، به‌تایبه‌ت چه‌كداران، به گوێره‌ی قسه‌كانی عه‌بدولڕه‌حمان، كه وتی بنكه‌كه "ته‌قریبه‌ن به ته‌واویی وێران بووه" و بیناكانی ده‌وروبه‌ریشی زیانیان پێگه‌شتووه.
ئه‌جناد قه‌وقاز سه‌دان چه‌كداری قه‌وقازی له‌خۆده‌گرێت كه شانبه‌شانی ته‌حریر شام شه‌ڕده‌كه‌ن، كه هاوپه‌یمانێتییه‌كی تووندڕه‌وه و به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو به‌سه‌ریدا زاڵه، بۆ راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی رژێمی سوریا له باشوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلیب.