لانیکەم 28 مەدەنی کوژراون بەهۆی بۆردومانەوە لە غوتەی رۆژهەڵاتی پێگەی بەهێزی گەمارۆدراوی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن، لە نزیك دیمەشق، بەزۆری بەهۆی هێرشه ئاسمانیهكانی روسیاوە، ئاژانسی فرانس پێنجشەممە (4 کانونی دووەم) رایگەیاند.
19 کەسیان بەهۆی هێرشی ئاسمانی روسیاوە کوژران لە شارۆچکەی میسراب، چوارشەممە لەکاتێکدا ئەوانی تر هەمان رۆژ کوژران بەهۆی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی رژێمەوە لە ناوچەکانی تر، روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند.
بەگوێرەی سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، حهوت منداڵ و 11 ژن لەنێو کوژراواندا هەبوون.
قوربانیان بۆ نەخۆشخانەیەك بردراون لە دوما کە لهوێ رۆژنامەنوسێکی ئاژانسی فرانس پرێس بینیی رزگارکەران بەزۆری ژن و منداڵیان هێناوە.
ئەندامانی تەندروستی هەوڵیاندا منداڵێکی ساوا ببوژێننەوە کە لەژێر داروپهردوو دەرهێنرابووهوه بەڵام سەرکوتوونەبوون. لەنێو بریندارهكاندا تەقەڵ لە برینه قوڵهكانی سهر دەموچاوی کچێکی گەنج دهدرا.
سەرچاوەیەکی تەندروستی لە نەخۆشخانەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "لەنێو برینداراندا دوو ژن هەبوون لە تەمەنی بیستهکاندا. یەکێکیان هەردوو چاوی لەدەستدا و ئەوی تریان چاوێکی."
گوتەی خۆرهەڵات کە یەکێکە لە دوایین پێگە بەهێزە ماوەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا بەزۆری لەژێردەستی شەڕکەرانی گروپی جەیش ئهلئیسلام (سوپای ئیسلام)دایە.
شارۆچکەکە لە 2013ەوە لەژێر گەمارۆی حکومەتدایە کە بووەتە هۆی كورتهێنانی سەختی خۆراك و دەرمان بۆ زیاتر لە 400,000 دانیشتوو.