ئۆپەراسیۆنەکان بۆ بنیاتنانەوە و چاککردنەوەی شاری موسڵی کۆن دیاریکراون کە لەسەرەتای 2018 دەستپێبکەن وەك بەشێك لە هەوڵێك بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بەشار کیکی، سێشەممە (28 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
کیکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سێشەممە رایگەیاند: "پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنتراکتیان لەگەڵ دوو کۆمپانیای نێوخۆیی ئەنجامداوە بۆ بنیاتنانەوەی بازاڕەکان و چاککردنەوەی خانووەکان و لابردنی داروپهردو و لاشەی قوربانیان لە شاری موسڵی کۆن لەسەرەتای 2018."
دوو کۆمپانیا شەقام و ماڵەکان پاکدەکەنەوە لە بازاڕی موسڵ و ناوچەکانی باب سەرای لەگەڵ ئەو ناوچەیەی دەوری خوێندنگای ناوەند و رێگای دەوروبەر و شەقامەکانی غازی و خالید بن وەلید.
کیکی وتی هەروەها خانوەکان چاکدەکەنەوە بۆئەوەی خاوەنەکانیان بگەڕێنەوە بۆیان.
وتیشی: "دەزگا ناوخۆییەکان یارمەتی دوو کۆمپانیاکە دەدەن لەو ئامانجەدا سەرەڕای یەکە ئەندازیارییە سەربازییەکان و بەرگری مهدهنی."