وەجبەی دووەمی نەخۆشە مەدەنیە سورییهكان، کە زۆربەیان منداڵن، ناوچەی غۆتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراوی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان بەجێهێشت، بەڵام سەدان نەخۆشی سەخت بە گیرخواردویی ماونەتهوە، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (28 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
چوار وەجبە نهخۆش سێشەممە گوازرانهوه و گروپێکی 12 کەسیش کۆتایی چوارشەممە برانە دەرەوە بەڵام نێردەیەکی کاروباری مرۆیی رێککەوتنێکی خستە ژێرپرسیارەوە کە تیایدا فریاگوزاری تەندروستی وەك مەرجی دانوستان بەکارهاتووە.
پێشبینیدەکرێت سەرجەم 29 کەیسی فریاگوزاری تەندروستی بگوازرێنەوە بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەت کە ئازادکردنی 26 کەسی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە لهخۆگرت، لەنێویاندا ئەو کرێکارانەی لەکاتی پێکدادانی سەختدا گیران لەگەڵ سوپادا لە ئازار.
وتەبێژی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور، ئینجی سێدکی، وتی: "ئێمە دوێنێ 12 نەخۆشمان گواستەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان کە زۆربەیان منداڵن."
لە بارەگاکانی خاچی سوری سوریا لە دوما، نێردەیەکی ئاژانسی فرانس پرێس دوایین گروپی راگوێزراوانی بینی کە چاوەڕێی ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری بوون بۆ بارکردنیان.
لەنێویاندا، منداڵێکی حەوت مانگان بەناوی عەبدولڕەحمان هەبوو بە ئامێری هەناسەدانەوە لەناو دەستی دایکیدا.
سێدکی وتی: "زۆربەیان توشی شێرپەنجە و نەخۆشی درێژخایەن و دڵ بوون." ئاماژەشی دا بەوەی نەخۆشەکان گوازراونەتهوە بۆ دیمەشق.