نێوبژیوانە سەرەکیەکان رازیبوون هەینی (22 کانونی یەکەم) بۆ بەستنی کۆنگرەی ئاشتی بۆ سوریا لە هاوینەهەواری سۆچی له‌سه‌ر دەریای رەش له روسیا لە کۆتایی کانونی دووەمدا بەمەبەستی خێراکردنی چارەسەری سیاسی بۆ ئەو وڵاتەی بەهۆی شەڕەوە وێرانبووە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەیاننامەیەکی هاوبەش کە دوای وتوێژێكی دوو رۆژە بەسەرپەرشتی روسیا و ئێرانی پشتیوانانی سەرەکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا و تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجامدرا، رایگەیاند كه سۆچی "كۆنگره‌یه‌كی گفتوگۆی نیشتمانی ده‌رباره‌ی سوریا" له‌خۆده‌گرێت لە 29 و 30 کانونی دووەم.
به‌گوێره‌ی بەیاننامەکە کە لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان راگەیەندرا، "كۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتمانی" تێیدا "هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەی سوری به‌شداریده‌كه‌ن".
راشیگەیاند: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سێ گه‌ره‌نتیکەر کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری تایبەت ئه‌نجامده‌ده‌ن لە سۆچی پێش کۆنگرەکە،" وەك ئاماژەیەك بۆ روسیا و تورکیا و ئێران.