هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 6 تونێلی داعش دەدۆزنەوە لە بیابانی ئەنبار

شەش تونێلی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بیابانی ئەنبار دۆزرانەوە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکاندا بۆ پاککردنەوەی بیابان لە حەشارگە ماوەکان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سێشەممە (21 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "سوپای عێراق شەش تونێلی [دۆزیەوە] کە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە لێدرابوون لە وادی حۆران و وادی قەزف لە بیابانی ئەنبار."

وتیشی هێزەکان لەگەڵ حەوت چەکدار پێکیاندادا کە هێشتا لە تونێلەکاندا خۆیان حەشاردابوو، چواریان کوشتن و سیانەکەی تریان دەستگیرکرد.

هەروەها وتی: "ئامانجی ئێمە ئێستا تیکدان و پڕکردنەوەی ئەو تونێلانەیە دوایئەوەی هەموو چەكه‌كانمان لێ لابردن بۆ رێگریکردن لە ئەندامانی داعش لە گەڕانەوە بۆیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500