هێزه‌كانی عێراق چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری به‌غدای پایته‌ختیان له پاشماوه‌كانی شه‌ڕی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) پاككرده‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا دووشه‌ممه (18ی كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه هاوبه‌شه‌كان 50 كیلۆمه‌تریان له ده‌وروبه‌ری باشوری به‌غدا پاككرده‌وه له پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و بۆمبی نه‌ته‌قاوه له ناوچه كشتوكاڵییه‌كان كه له لایه‌ن داعشه‌وه به‌جێهێڵدرابوون."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه 30 بۆمبی ده‌ستكرد، 220 سندوق ته‌قه‌مه‌نی، چه‌ندین جۆری هاوه‌ن و پاشماوه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ دۆزرانه‌وه.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه "هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌م كهرهسانهیان به‌بێ روودانی هیچ زیانێك پوچه‌ڵكرده‌وه."
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه "كه‌مپه‌ینه‌كه به‌شێكه له به‌رنامه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان [له عێراق] له مین و ته‌قه‌مه‌نی و گێڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كانیان."