سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادمیر پوتین، دووشه‌ممه (11ی كانوونی یه‌كه‌م) یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ سوریا ئه‌نجامدا و فه‌رمانیدا به كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی روسیا له وڵاته‌كه و وتیشی ئه‌ركه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كۆتایی پێهاتووه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
پوتین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سوریاوه، به‌شار ئه‌سه‌د، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی روسیا له حمه‌یمیم پێشوازیلێكرا.
له وتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بۆ سه‌ربازه روسییه‌كان، پوتین وتی فه‌رمانیداوه به وه‌زیری به‌رگیریی وڵاته‌كه‌ی، سێرگێیی شۆیگو، بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كان.
پوتین له وتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له بنكه‌ی پارێزگای لاتاكیا، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژێمدایه، وتی: "بڕیارێكم داوه: به‌شێكی زۆر له هێزه سه‌ربازییه یه‌ده‌گه‌كه‌ی روسیا كه له سوریا جێگیركراون ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، بۆ روسیا."
روسیا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2015 هاته‌نێو شه‌ڕ و ناكۆییه‌كه‌وه، كه به هێرشی ئاسمانی له دژی هه‌ریه‌ك له "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و گروپه تووندڕه‌وه‌كانی دیكه و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه شه‌ڕیان دژی رژێم ده‌كرد، پشتگیری دیمه‌شقی هاوپه‌یمانی كرد.
پوتین مانگی رابردوو وتی هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ چوونه‌ته "قۆناغێكی نوێ" و ئێستاكه چه‌قی بابه‌ته‌كه له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازییه‌وه گۆڕاوه به ریفۆرمی سیاسی.
ناوبراو وتی حمه‌یمیم و هێزه ده‌ریاییه‌كانی روسیا له ته‌رتوس به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان و ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه روسیا به‌رپه‌چی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ئه‌نجامبردێت.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روسیا له سوریا، سێرگێی سورۆڤیكین، وتی 23 فڕۆكه‌ی روسی، دوو هه‌لیكۆپته‌ر و یه‌كه‌ی پۆلیسی سه‌ربازی به‌م نزیكانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه روسیا، ته‌له‌ڤیزیۆنی نیشتیمانیی روسیا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داندرابوو، یه‌كه‌مین گروپ رۆژی دووشه‌ممه رۆیشتنه‌وه.
قه‌باره‌ی به‌ربڵاوی سه‌ربازی له سوریا نه‌زانراوه، به‌ڵام چاودێریی روسی سه‌ربه‌خۆی سه‌ربازیی پاڤێل فێلگێنهاوه‌ر به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه زیاتر له 10,000 سه‌رباز و به‌ڵێنده‌ری تایبه‌تی به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كه‌دا كردووه.
ئه‌مه سێیه‌مین جاره روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت هێزه سه‌ربازیه‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه له سوریا.